ئەم بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئۆکتۆبەر، پاش کۆبوونەوەیەکی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی «ئایال زامیر»، سوپاسالاری ئیسرائیل دراوە.
بەپێی بڕیارەکە، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە مۆڵەتی هێزە سەربازییەکان سنووردار دەکرێت و ئامادەباشیی فەرماندە باڵاکان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و یەکە ئۆپەراسیۆنییەکاندا زیاد دەکرێت. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دڵنیابوونە لە توانای وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر ئەگەرێک؛ هاوکات بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە هۆشداریی توندی داوەتە لایەنە نەیارەکان.
