بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆماری یەمەن.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ۲ کەس لە کارمەندانی ئەو شوێنە کوژراون، بەڵام هیچ زیانێک بە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە نەگەیشتووە. جێگای ئاماژەیە ئەمە یەکەم جارە پاش دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان حوسییەکان و هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی عەرەبستان، هێرش دەکرێتە سەر شوێنێکی فەرمیی دەوڵەتی یەمەن.
