کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

١٢ وەزیری دەرەوە سەرکۆنەی مامەڵەی ئێران لەگەڵ خۆپێشاندەران دەکەن

١٢ وەزیری دەرەوە سەرکۆنەی مامەڵەی ئێران لەگەڵ خۆپێشاندەران دەکەن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵات، کە هەموویان ژنن، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی مامەڵەی ئێران لەگەڵ خۆپێشاندەران دەکەن و بە”سەرکوتکردنی مافی ژنان” تۆمەتباری دەکەن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئاڵمان، کانادا، نیوزلەن، نوروێژ، ئایسلەند، کۆسۆڤۆ، لیبی، لیختنشتاین، ئۆتریش، ئەندۆرا و ئەلبانیا پشتیوانی خۆیانیان له‌ ژنانی ئێران و خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان ڕاگه‌یاند.