ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كانه‌وه تا ئێستا لانیکەم ٢٣٤ کەس له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه کوژراون، کە ٢٩ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌نیان بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەی ئەو کەسانەی كه لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، لانیکەم گەیشتووەتە ٢٣٤ کەس. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی به ده‌ستمان گه‌یشتووه ٢٩ کەس لە کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە. شایانی باسه،تا ئێستا لە ٢١ پارێزگای جیا جیاكانی ئێران کوژرانی خۆپیشاندەران تۆمارکراون؛ كه زۆرترین گیان لەدەستدانی خۆپیشانده‌ران لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، تاران، گیلان و سنە بووە.