ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراكی مینوو له تاران، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مینوو پاش بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه مانیان گرت و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سهارسهری بوون. شایانی باسه كه تا ئێستا كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سلوویه، پاڵاوگه‌ی ئابادان، پترۆشیمی پارسی جنووبی، فوولادی خووزستان و فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس و مه‌روده‌شت و یه‌زد په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه به‌هێزتر ده‌بێت.