کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كان یئێران

خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران 4

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی شاره‌ جۆراوجۆركانی ئێران له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان وخۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانیتاران” “سنه‌” “سه‌قز” “مه‌هابادخوێندكارانی كچ و كۆڕ له‌ زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌كانه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیژن ژیان ئازادیبه‌شداری كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون، شایانی باسه‌ له‌ شاری سنه‌ هێزه‌ سه‌كوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌ خوێندكاران كردووه و له‌ شاری سه‌قز خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٥ساڵ به‌ ناویموحه‌ممه‌د موحه‌ممه‌دزاده‌له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.