ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی “مووسیان“ی سه‌ر به شارستانی دێهلۆڕان” دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی ئوستانی ئیلام، بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی له‌و ماڵه ژیانیان كردووه و مینیكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه به ڕوویاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و باوك و منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنهماڵهكهش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تهركهش و ڕووخانی ماڵه‌كه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
