به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١١ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری ڕه‌وانسه‌ر “ئه‌رشه‌د حسێنی“، له شاری دێولان “حسێن ئه‌میری“، له شاری ئابدانان “عه‌لیڕه‌زا ئه‌روانه“، له‌شاری سونقۆڕ “عه‌لی حه‌قیقی“، له شاری ده‌ڕه‌شار “فه‌رزاد ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له شاری سه‌قز لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “زانا سابیری“، “له خۆڕه‌مده‌شت چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان به‌ناوی “ئیسماعیل خودایاری“، له شاری كاشان موعه‌لیمیك به‌ناوی “حه‌مید جه‌عفه‌ری“، له شه‌هڕه‌زای ئیسفه‌هان چالاكێكی سنفی به‌ناوی “حه‌مید ڕه‌حمه‌تی“، له شاری ئه‌هواز “پیرووز نامی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لمیانی خووزستان و له شاری مه‌ریوان “سۆران ڕه‌شیدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.