کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین به‌ناوی “شه‌كیلا مونفه‌رێد” و “زوهره‌ سه‌رڤ” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسبانی زیندان مانی له‌خواردن گرتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌كیلا مونفه‌رێد” و “زوهره‌ سه‌رڤ” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌ش كرانیان له‌ مافی ئازادی به‌ وه‌سیقه‌ و نه‌بوونی دادڕه‌سییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.