به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار لاوی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و چوار هاووڵاتییه بریتیه له: “په‌یام ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، زهبیع قولیزاده” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، “په‌یام ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “ستار زه‌یدی“. شایانی باسه كه وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.