له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، 27 هاووڵاتی لاوی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری گێڵانغه‌رب “كه‌ژاڵ وه‌ته‌ن پوور” خوێندكاری زانكۆی كرماشان، له‌شاری تاران “پوویا مه‌زڵوومی” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی، “بێهام چگینی” خوێندكاری یاسای زانكۆی تاران، له‌شاری ئابدانان چوار كه‌س به‌ناوه‌كانی “عه‌لی سوله‌یمانی“، “ئیسماعیل باویر“، “ماشاڵڵه حه‌ق نژاد” و “مه‌حموود بازدار“، له شاری ئیلام و دڕه‌شار دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “فه‌رزانه سه‌یدی” و “محه‌ممه‌د زه‌ینی وه‌ند“، له‌شاری تاران دههێنهرێكی كوردی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “په‌یام حسێنی“، له گوندی باڵۆی ورمێ شه‌ش كه‌س به‌ناوه‌كانی “شۆڕش ئیسلام سهكانی“، “نیهاد میرزایی“، “مێهرداد ئیبراهیمی“، “په‌یمان ئیبراهیمی“، “كامران مه‌نسووری” و “داریووش خه‌یری“، له شاری دێولان دوو لاو به‌ناوه‌كانی “سارۆ مورادی” و “سۆران موباره‌كی“، له‌شاری جوانڕۆ دوو مێرمنداڵ به ناوه‌كانی “ئامانج قاسمی” كه به سه‌ختی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه كراوه و “سۆران عه‌زیزی“، له‌شاری مه‌ریوان “جه‌لیل ئه‌حمه‌دی” كه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره، له‌شاری سنه دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی نییه‌ر به‌ناوه‌كانی “ڕامیار مینبه‌ری” و “فه‌رید مینبه‌ری“، له شاری سه‌قز دوو لاو به ناوه‌كانی “دیار ئازمووده” و “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دزاده” و “حسێن كه‌ره‌می” خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه دستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.