ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی دوو شیركه‌تی “داڵ گوسته‌ر“ی كه‌ره‌ج و “ئایدین“ی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی جۆشكاری ئه‌نباری غه‌له‌ی شیركه‌تی “داڵ گوسته‌ر“ی كه‌ره‌ج ماوه‌ی حه‌وت مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مهعیشهتییدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها كرێكارانی شیركه‌تی شوكۆلاتی “ئایدین“ی ته‌ورێزیش له ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.