به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، ٦٥ ملیۆن ئێرانی یان هه‌ژارن و یان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته كه له ڕۆژنامه‌ی “ئافتاب“دا هاتووه، ٣٠ ملیۆن له دانیشتووانی ئێران به‌بێ یارمه‌تییه‌كانی كۆمیته‌ی ئیمداد، بێهزیستی و خه‌یرییه‌كان ناتوانن بژین و له كۆی گشتی حه‌شیمه‌تی ئێران ٦٥ ملیۆن كه‌س تووشی هه‌ژاری نیسبی یان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، كارمه‌ندان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوان كه پێشتر به‌بێ یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ژیان ئێستا ناتوانن ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن و پێویستیان به یارانه‌ی به‌نزین هه‌یه و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌ڵك هه‌ژارتر ده‌بن و ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵك هه‌ژاریه. جێگای ئاماژه‌یه كه كارناسانی ئابووری هێڵی هه‌ژاری له ئێرانیان ١٨ ملیۆن ته‌مه‌ن ڕاگه‌یاندووه.