به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، زیاتر له ٢٥٠ كرێكاری ناڕازی له كاتی مانگرتنی ڕۆژانی ١٨ و ١٩ و ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له شیركه‌ته‌كانی عه‌سه‌لوویه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی گوشار و ئۆلتیماتۆمی كرێكاران به ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له عه‌سه‌لوویه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ئازاد كراون و به‌شێكی زۆر هێشتا له گرتووخانه دان. كرێكارانی نه‌وت خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هاوكاره‌كانیان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شوێنی كاره‌كانیان و كۆتایی هێنان به جه‌وی سه‌ركوت و ئه‌منییه‌تی ڕژیم بوون.