“ئاتینا دائیمی” چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی پێشوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی ئێڤینی بۆ به‌ندیخانه‌ی “خورین“ی وه‌رامین ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیندانی “خورین” له بهیابانهكانی ده‌شتی وه‌رامین هه‌ڵكه‌وتووه و هیچ جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی نییه و به وته‌ی “ئاتینا دائیمی“، به “كوشتارگه” ناسراوه و ئێستا گیانی به‌ندكراونی ئه‌و زیندانه له مه‌ترسی جیددی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاگری له زیندانی ئێڤین به‌ردا و كاتێك به‌ندكراوان ڕاپه‌ڕین و هه‌وڵیان ئه‌دا خۆیان ڕزگار بكه‌ن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه تراژدیایه‌كی گه‌وره له ئێڤین خۆلقاوه و ڕێژه‌ی گیان به‌ختكردووان زیاتر له ١٠٠ كه‌س هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ش كه برینداربوون له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كراون.