ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری ئابادان ڕۆژنامه‌نووس “ماندانا سادقی” و هاوسه‌ره‌كه‌ی “ڕه‌زا محه‌ممه‌دی“یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌هواز گواستووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ئێڤین ڕێگریان كردووه له‌ده‌رمانی دوو برینداری شه‌وی ئاگرگرتنی ئه‌و زیندانه به‌ناوی “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” چالاكی كرێكاری و محه‌ممه‌د خانی” مامۆستای زانكۆ و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماندانا سادقی” له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ڕووداوه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و كومه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌رانی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه و له كاتی ڕووخانی بینای “میترۆپۆل” له ئابادان له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بوو كه ڕاستییه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كرد. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسان، له‌و كاته‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیان له ده‌ستدانی “مه‌هسا” ده‌ستیپێكردووه تا به ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٤٢ ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باری ته‌ندرووستی “محه‌ممه‌د خانی” مامۆستای زانكۆی تاران كه له ڕووداوه‌كانی زیندانی ئێڤین قیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” چالاكی كرێكاری كه به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆم به سه‌ری له هۆش خۆی چووبۆ باش نییه و به‌رپرسانی زیندان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنیان به پێداویستیه‌كانی ده‌رمان خۆده‌بوێرن.
