به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری له حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵای لوبنانی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك و خوێندكاران له زانكۆی ئیمام حۆسه‌ین جێگیر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران و له جل و به‌رگی شه‌خسییه‌وه بۆ سه‌ركوتی خوێندكارانی زانكۆ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ڕۆژانه له ڕێگه‌ی سێ ئۆتوبووسهوه ده‌یانگوازنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی تاران. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژنامه‌ی “جڕۆزاڵم پۆست” پێشتر هه‌واڵی به‌شداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵڵای لوبنانی له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ئێران بڵاوكردبۆوه.