ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ به مانگرتن و كۆبوونه‌وه دروشمیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی وته‌وه.
له شاری سنه و بۆكان قو‌تابیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، قوتابیانی تاران و كه‌ره‌ج به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له ئه‌هواز قو‌تابیان له‌ناوه‌ندی مه‌دره‌سه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان و زانكۆی زانستی پزیشكی زاهیدان مانیان گرت و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران به دیلان و سه‌ما دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دروشمی “به‌سیجی بێ ڕیشه، ئێره شریف نییه“یان وته‌وه و خوێندكارانی پزیشكی گیلان دروشمی “شه‌ریف خوێن، ئێڤین خوێن به‌ڵام مامۆستاكامان خه‌فه‌بوون“یان وته‌وه.