ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بارهههڵگرهكانی ئوستانی یه‌زد به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به ده‌یان بارهه‌ڵگر له شاری یه‌زد مانیان گرتووه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی فولادی نه‌یریز، پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه و پارسی جنووبی و هه‌روه‌ها كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان و نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوە و مانگرتنه‌كه‌یان هێشتا به‌رده‌وامه.