کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ 2

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندیچریك ئاوای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ به‌ناویكامیل سه‌یدا مه‌سكه‌نله‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌شكرانی له‌ مافی مه‌ڕه‌خه‌سی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار داوای مه‌ره‌خه‌سی كردووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و ناوبراو له‌ چوار ڕۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن. شایانی باسه‌ كه‌كامیل سه‌یدا مه‌سكه‌نله‌ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگاری ورمێوه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ حه‌وت ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.