به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، وه‌كوو دوو ڕۆژی ڕابردوو، به ده‌یان شاری ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه بووه.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ته‌وڕێز، تاران، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز، نه‌وشه‌هر، ڕزوانشار، مه‌ره‌ند، زاهیدان، وه‌رامین، هه‌مه‌دان، سه‌رده‌شت، ئامۆل، بابۆل، قه‌رچه‌كی وه‌رامین، پاوه، تونێكابۆن، ئه‌رده‌بیل، شاباد، كرمان، ئیلام، سیمنان، گونبهودی كاڤووس، زه‌ڕین شار، تالێش، شه‌هسه‌وار، قیشم، نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی، سنه، مهاباد، مهرویوان، پاكده‌شت، دێهلۆڕان و كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له زۆربه‌ی شاره‌كان خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و برینداركران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆپێشاندانی خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، ئه‌لزه‌هرا، ئه‌میر كه‌بیر، زانكۆی ئازادی علووم و تهحقێقات، عیلم و سه‌نعه‌ت، زانكۆی سیمنان و زانكۆی ئیسفه‌هان و چه‌ند زانكۆی دیكه‌ی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و خوێندكاران له‌لایه‌ن بهسیجیهكانهوه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه له شاره‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و ژنان به‌شدارییه‌كی به‌رینیان تێدا بووه و به نیشانه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، په‌چه‌ی كۆیلایه‌تیان له‌سه‌ر لادا و ئاگریان تێبه‌رداوه، هه‌روه‌ها كچانی خوێندكار له‌حاڵێكدا لچكیان له‌سه‌ر لابردووه ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی به‌سیج بوونه‌ته‌وه. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كارزارێكی ئهنترنێتی له‌ژێر ناوی “ژن، ژیان، ئازادی، له كوردستانه‌وه تا تاران” ده‌ستیپێكردووه و پشتیوانییه‌كی به‌رینی له نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی، هونه‌ری و وه‌رزشی پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێرانی ده‌ربڕیوه و داوایان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه كه یاسای حیجابی زۆره‌ملی هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ده‌ستڕه‌سی به ئینستاگرام له ئێران‌دا تووشی ئاسته‌نگی بووه. ئه‌كاونتی كاربه‌ری “نێت بلاكس” ناوه‌ندی تایبه‌تی چاودێری ئه‌نترنێت له جیهان، ڕۆژی چوارشه‌ممه له توویتری خۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌ستڕه‌سی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران زۆر به‌رته‌سك كراوه.