ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئێران دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ویدیۆ پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌لالی جوویا” چالاكی ناسراوی ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕژیمه فاشیسته‌كان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، هه‌میشه پێڵاوه خۆێناویهكانیان له‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكی هه‌ژار داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخنكێنن. ژنانی ئه‌فغانستان “مه‌هسا ئه‌مینی”، “فه‌رخونده مه‌له‌كزاده”، “ئیلاهه داوه‌ری” و هه‌زاران ژنی دیكه‌ی ئێرانی و ئه‌فغانی به قوربانیانی توندووتیژی و دژایه‌تی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان له‌گه‌ڵ ژنانی ئێرانی و ئه‌فغانستانی ده‌زانن.