به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتنی گشتی له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و بانگهێشتی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له شاری سه‌رده‌شت، ده‌ستیپكرد.
ده‌ستپێكی مانگرتنی سه‌راسه‌ری له شاری شنۆ
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری شنۆش هاتن به ده‌م بانگهێشتی مانگرتنی سه‌ر‌انسه‌ری ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، هه‌ر له به‌یانیه‌وه بازاڕه‌كانیان داخست.