لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ئەو سێ دەستبەسەرکراوە بریتیین لە: «مۆهەندیس نیرومەند» خەڵکی ورمێ، «دیار حاجی ڕەسووڵپوور» خەڵکی بۆکان، و «موسا کەریمی» خەڵکی جوانڕۆ. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەردەستدا نییە.
