بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا، دوو ئەندامی سوپای پاسداران و پلەدارێکی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی کوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکان بریتییە لە «ئەبولفەزل فەخام» کە ئەندامی پاسەوانی سنوور بووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە برینداربوونی دوو چەکداری دیکەی سوپا دەکەن، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
