به‌دوای خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان له شیلی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاند كه قیمه‌تی بلیتی مێترۆ له شاری سانتیاگۆ پێته‌ختی شیلی ناچێته‌سه‌ره‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شاره‌كانی شیلی به تایبه‌ت “سانتیاگۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شایه‌تی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ و بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی له‌م وڵاته بووه. له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شیلی هه‌تا ئێستا ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٧ كه‌سیش برینداربوون و ٣٠٨ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌وانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی خانه‌نشینی، كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان حه‌قده‌سته‌كان و زیادكردنی ئاسانكاری پزیشكی هاتووه‌ته گۆڕێ.