ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی مافی ژنان له شاری سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر “شلێر ڕه‌سووڵی” و گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی خۆكوژیه‌وه، له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه خوێنده‌وه.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌مان بێت به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه قیزه‌ونه، توندووتیژی سیستماتیك و په‌ره‌پێدراو له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه. به‌داخه‌وه، نه‌ته‌نیا هیچ ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی توندووتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نوێنن نه‌گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڵكوو له ڕێككه‌وتنێكی نهێنیدا، توندووتێژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئاسییكراوه‌ته‌وه و هیچ سزایه‌ك بۆ تاوانباران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. ئێمه ژنانی شاری سنه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ون و دژه مرۆڤانه‌یه، له‌ته‌واوی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهان داواكارین، له‌و باره‌وه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویست هه‌ڵبگرن. ئێمه وه‌كوو چالاكانی ژن خوازیاری تاوانبارانی توندووتیژی دژبه ژنانی قۆربانین و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و تاوانباره سزا بدات.