به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ماڵی له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئیلام ئاشكرابوو و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه دوو كه‌سیان له‌و باره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ناوه‌نده‌كانی ڕژیم باسی لێوه ده‌كه‌ن به‌ده‌یان په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه و له ڕێگه‌ی پۆڵشووییهوه له وڵاتی عێراق پاره‌یه‌كی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری بودجه‌ی ئوستانی ئیلامیان بۆ كارووباری شه‌خسی و مامه‌ڵه‌كردن سه‌رف كردووه و باجێكی زۆریان له شیركه‌ته‌كان و ناونده‌كانی دیكه وهرگرتهوووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ئیختلاسێكی گه‌وره‌ی ٩٢ ملیارد تمه‌نی له سه‌نعه‌تی فوولادی ئیسفه‌هانیش ئاشكرابوو و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هیچ كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر و محاكمه نه‌كرا