ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، ده‌وڵه‌تی توركیا داوای له ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته كرد كه سزای ٤٣ ساڵ زیندانیی به سه‌ر”لەیلا گۆڤەن” هاوسەرۆکی پێشووی “کەجەدە”، بەهۆی چالاكی سیاسی بسه‌پێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “له‌یلا گوڤه‌ن” پارله‌مانتاری “كه‌جه‌ده”، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به کوردی قسەی کردبوو و یادی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مانگرتنی زینداندا گیانیان له‌ده‌ستداوه بهرزڕاگرتبوو، هه‌روها به‌هۆی به‌رگریكردنی له مافی ژنان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریسته‌كان تۆمه‌تبار كراوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌زگای قه‌زایی حوكمی 43 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه.