لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کامپی هۆل، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، ٢٣ ئه‌ندامی دیکەی داعش لە کامپەکەدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوا، شەش كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ژن بوون، هاوکات حەوت توونێلیش دۆزراونەتەوە و هەشت شوێنیش لەناوبراون، کە لەلایەن شانە نووستووه‌كانی داعشەوە بۆ پەروەردە و ئەشکەنجە بەکارهێندراون. هه‌روه‌ها دەستیانگرتووە بەسەر چوار نارنجۆکی دەستیی، ٣٨٨ فیشەک، سێ کلاشینکۆف و چوار جانتای سەربازیی، لەگەڵ چەندین هێڵی پەیوەندیی و هارددیسک و له‌بتاپ، کە لەژێر خۆڵدا شاردرابۆوه.
