یەکینەکانی پاراستنی ژن “یەپەژە”، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی چه‌ند خوێندكار له حه‌سه‌كه، چالاکییەکیان لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکیه ئەنجامدا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکینەکانی پاراستنی ژن، بە مووشەک، لەگوندی “کەفیفا”ی سەر بە شارۆچكه‌ی “عەین عیسا” هێرشیانكرده سه‌ر بارەگایەکی تورکیه و گرووپه‌ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، و تێیدا پێنج سه‌ربازی توركیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند، ئەم چالاکییەیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی منداڵانی گوندی “شەمۆکا” ئەنجامداوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژی ئەمساڵ، لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیه، بۆ سەر ناوەندی ڕاهێنانی کچان لە گوندی “شەمۆکا”ی حەسەکە، کە لە ژێرچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون.