کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كرماشان له‌ئاست نه‌بوونی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كرماشان له‌ئاست نه‌بوونی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، جووتیارانی كرماشن له‌ئاست دابین نه‌كردنی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ جووتیارانی ناڕازی، كاتێك سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان، گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌ پێدانی پشكه‌كانیان و بۆ هه‌ر ئاژه‌ڵێك ته‌نیا پێنج كیلۆ خۆراك ئه‌ده‌ن ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌حاڵێكدا هه‌ر ئاژه‌ڵێك چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ خۆراكی پێویسته‌. هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كاتێك جووتیاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیاو له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌ ڕیزدا ده‌یانوه‌ستێنن.