ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، كامیۆندارانی قوروه له‌ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه كامیۆندارانی شاری قوروه له‌ئاست كه‌می كرێ بار و گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی له پێدانی بار له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خوازیاری ئه‌منییه‌تی پیشه‌یین و داوا ده‌كه‌ن ئاستی باجی بار و باجی ساڵانه كه‌مكرێته‌وه.