کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری تیكاب له‌ئاست شێوه‌ی فڕێدانی زبڵ و خاشاك

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری تیكاب له‌ئاست شێوه‌ی فڕێدانی زبڵ و 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری تیكاب له‌ئاست شێوه‌ی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیار له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و شاره ‌بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، پاش یه‌كساڵ له‌ دابینكردنی شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شاری تیكاب له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ئاست له‌ناوچوونی زه‌وییه‌ كه‌شاوه‌رزیه‌كانیان و بۆنی ناخۆش و دووكه‌ڵی به‌رهه‌مهاتوو له‌ سووتاندنی زبڵه‌كان ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن ته‌ندرووستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌به‌رچاو بێگیریێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی تیكاب، شیرابه‌ی زبڵه‌كان ده‌ڕژێته‌ نێو زه‌ویه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كانیان و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕه‌شه‌بایك به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی سووتاندنی زبڵه‌كان دووكه‌ڵێكی زۆر ئاسمانی شاره‌كه‌ داده‌پۆشێت و خه‌ڵكی بێزار كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شاری تیكاب له‌ بواری هه‌بوونی گه‌وره‌ترین كانزاكانی زێڕ له‌ ئێراندا یه‌كه‌مه‌ به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ هه‌ژارترین و بێبه‌شترین خه‌ڵكی ئێرانن و هیچ سوودێكی لێ نابینن.