کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئوستانه‌كانی ئیلام و لوڕستان له‌ئاست بێ ئاویی

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئوستانه‌كانی ئیلام و لوڕستان له‌ئاست بێ

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی هه‌ر دوو ئوستانی ئیلام و لوڕستان له‌ئاست بێ ئاویی و ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ دۆخی خراپی ژیانیان ناده‌ن.

به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری ئیلام، به‌ندئاوی ئیلام خه‌ریكه‌ وه‌كوو به‌ندئاوی هه‌مه‌دان وشك ده‌بێت و قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی هه‌ر ڕۆژه و له‌ ٢٤ كاتژمێردا ته‌نیا چه‌ند سه‌عه‌ت ئاو هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كان و گوندنشینان زۆرترین گوشاریان له‌سه‌ره‌. هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ له‌ شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ڵێت: زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ نزیكه‌ی یه‌ك مانگه به‌تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌بن و له‌ هیچ میدیایه‌ك باسی دۆخی خراپی ژیانیان نه‌كراوه‌ و له‌ بێده‌نگییه‌كی خه‌به‌ریدا ڕژیم به‌ ته‌واوه‌تی پێشتگوێ خستوون‌ و هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات و به‌هه‌زاران كه‌س له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.