کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی فه‌نلاند له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وی سێ قۆڵی سوید، فه‌نلاند و توركیا

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی فه‌نلاند له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وی سێ

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، سه‌رۆك وه‌زیرانی سێ وڵاتی فه‌نلاند، سوید و توركیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌ندامه‌تی له‌ ناتۆ و چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆكرد كه‌ ناڕه‌زایه‌تی كوردانی دانیشتووی فه‌نلاندی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی هه‌ر سێ وڵات ڕۆژی هه‌ینی له‌ شاری “وانتا”ی فه‌نلاند كۆبوونه‌وه‌ و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیا واژۆكرد. ده‌وڵه‌تی ئانكارا دوو وڵاتی فه‌نلاند وسوید به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی دژبه‌ری ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانی ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیا پێششه‌رتی بۆ ئه‌ندمبوونی فه‌نلاند و سوید له‌ ڕێكخراوی په‌یمانی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ)، ڕاده‌ستكردنه‌وی چالاكانی سیاسی نه‌یاری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌ كه‌ له‌و دوو وڵاته‌ نیشته‌جێن.