به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌یی، ٦٠٪ دارستانه به‌ڕوه‌كانی ئوستانی ئیلام به‌هۆی وشكه‌ساڵی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم، له‌ناوچوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له پتر له دوو ده‌یه‌یه دارستانه به‌ڕوه‌كانی ئیلام تووشی وشكه‌ساڵی و بنه‌بڕكردن له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی په‌پوله‌یی بوون و هه‌ركات ژینگه‌دۆستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌شێوی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ كێشه‌كه هه‌ڵسووكه‌وتییان كردووه و هیچ بایه‌خێكیان به سرووشت و ژینگه‌ی ئوستان نه‌داوه. چالاكییه‌كانی وه‌كوو گواستنه‌وه‌ی لووله‌ی نه‌وت و گاز و جاده‌سازی ناستاندارد و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی له‌ناوچوونی جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئیلامن.