دانیشتووانی هەرێمی “فورات” له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، دژبه هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیه لە کۆبانێ رێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگری بكه‌ن له هێرشه‌كانی توركیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه هەزاران کەس لە دانیشتوانى هەرێمی “فورات” لە باکور و ڕۆژئاواى سوریا به‌تایبه‌ت له‌کۆبانێ، دژبه هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان ڕێپێوانى جەماوەرییان ئەنجامدا. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم داوایانكرد ئاسمانی ناوچه‌كه به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیادا دابخرێت. یه‌كێك له به‌شداربووان ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ده‌یه‌وێت ده‌سكه‌وته‌كانمان له بواری ئازادی و ئاشتی و ئارامی له‌ناو ببات، به‌ڵام به تێكۆشانمان ڕێگه‌یان پێده‌گرین.