بەشێك لەبازرگانانی دەروازەی سنووری پەروێزخان لە ئو‌ستانی كرماشان، له‌ئاست شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ده‌روازه‌یه گله‌ییان هه‌یه و ده‌ڵێن: سه‌ردانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ئه‌و ده‌روازه سنوورییه به‌مبه‌ستی چاكسازی نییه،به‌ڵكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه و ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازه‌رگانان نییه.
یه‌كێك له بازه‌رگانان ده‌ڵێت، “دۆخی سنووری “پەروێزخان” رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت. بۆ هەر بارهەڵگرێک 200 هەزار تمەن گۆمرۆكمان لێوەردەگرن و کەس نازانێ لە کوێ خەرج دەکرێ، هه‌روه‌ها کۆمپانیایەکی حكوومی هاتووە و بۆ هەر بارهەڵگرێک 70 هەزار تمەنمان لێوەردەگرێت و بەڵگەیەکم پێدەدات کە تەنیا 500 مەتر پشتی پێ دەبەسترێت. بە گوتەی بارزگانان کێشەکان تەنیا تەکنیکی نین، بەڵکو گلەییان لە بەرپرسان هەیە و دەڵێن لەڕووی سیاسییەوە نەیانتوانیوە بوار بۆ هەناردە بڕەخسێنن و دیپلۆماسییەکی راستەقینەی ئابووریمان لەگەڵ عێراقدا نییە.