ڕۆژی یەکشەمە 30ی مانگی گەلاوێژ، ژنێکی خهڵكی شاری بۆكان بە ناوی “فاتیمە پوور کەریم” بەهۆی مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەلایەن پۆلیسی ئاڵمانهوە هەوڵی خۆکوشتنیدا و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “شتووتگارت” بهستهریكراوه.
بهوتهی “فاتیمه” ماوەی پێنج ساڵە بە مەبەستی پەنابەری رووم لە وڵاتی ئاڵمان کردووە، بەڵام دوو جار کەیسەکەم لەلایەن وەزارەتی پەنابەرانەوە ڕەتکراوەتهوه و شهوی ڕابردوو پۆلیس هەڵیانکوتایه سەر ماڵهكهم و ویستیان دیپۆرتی ئێرانم بکنەوە. “فاتیمه لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا وتی: كێشهی بنهماڵهییم ههیه و ئەگەر بگرێمەوە بۆ ئێران مەترسی لەسەر ژیانم دروست ئەبێت و دکوژرێم، بۆیە ئامادە نیم بگەرێمەوە بۆ ئێران.