کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ گه‌رمیان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ گه‌رمیان 3

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند، هێزەکانیان باندێکی مادەی هۆشبەر و دوو کەسیشیان بەمادەی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.

به‌وته‌ی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی گەرمیان، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕ‌ۆژی ڕابردوودا، هێزەکانیان باندێکی ۱۱ کەسی ماددەی هۆشبەریان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌، کە سێ كه‌سیان کاری کڕین و فرۆشتنیان کردووە و هەشت کەسی دیکەیان بەکارهێنەربوون و کەسێکی دیکەش، کە پێشتر فەرمانی به‌ندكرانی درچووبۆ، لەلایەن هێزەکانیانەوە ده‌ستبه‌سه‌رکراون .هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان توانیویانه‌ دوو كه‌سی بەڕەگەز عەرەب کە تۆمەتبارن بە پەیوەندیکردن بە تیرۆریستانی داعشەوە، ده‌ستبه‌سه‌ركه‌ن. ناوبراو هه‌روها وتی، بەپێی ئامارەکان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەئەمساڵدا له‌چاو ساڵی ڕابردوو زیاتربووە و ئەوانەی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن زۆرینەیان بەکارهێنەرن.