کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

قۆربانیبوونی 37 کەس لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا له‌ باكووری كوردستان

قۆربانیبوونی 37 کەس لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی سەرەکیى “ئەدەنە-دیلۆک” لە باکووری کوردستان، ١٥ كه‌س گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسى دیکەش برینداربوون.

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕووداوێکى هاتووچۆ لەسەر ڕێگەى سەرەکیى “ئەدەنە-دیلۆک” لە باکووری کوردستان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و لە ئەنجامى ڕووداوەکەدا ١٥ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسى دیکەش برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووتی به‌شێكیان ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژیر چاودێری چڕی پزیشكیدان.