ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی شاری سنه له‌ئاست دۆخی خراپی چۆمی قشلاق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی .
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌ی شاری سنه، چۆمی قشلاق به درێژایی مێژوو ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی له نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بووه كه‌چی ئێستا به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه خه‌رێكه وشك ده‌بێت و زیانێكی گه‌وره به كه‌شاوه‌رزان و گیانله‌به‌ره‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له چالاكانی ژینگه، بڕیاربوو به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان حه‌قئاوه‌ی به‌ندئاوی قشلاق بده‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و چۆمی قشڵاق له دۆخێكی خراپدایه و خه‌ریكه وشك ده‌بێت