کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی ئاژه‌ڵدارێكی خه‌ڵكی شاری “به‌دره‌”ی ئیلام به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌

گیان له‌ده‌ستدانی ئاژه‌ڵدارێكی خه‌ڵكی شاری به‌دره‌ی ئیلام به‌هۆی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هاتنی ڕه‌شه‌باوه‌ له‌ شاری “به‌دره‌”ی ئیلام، دیواری خانووی ئاژه‌ڵدارێك به‌سه‌ر خۆی و ئاژه‌ڵه‌كانیدا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و 30 سه‌ر مڕیشی له‌ناوچوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ دوێنێوه‌ ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز چه‌ندین ناوچه‌ی ئیلامی گرتووه‌ته‌وه‌ و زیانێكی زۆری به‌ جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌ گه‌یاندووه‌. له‌شاری “به‌دره‌” دیواری خانوویه‌ك به‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارێكدا ڕووخا و به‌سه‌ختی برینداربوو كه‌ پاش گوستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها 30 سه‌ر مه‌ڕی ئه‌و جووتیاره‌ به‌هۆی ڕووخانی دیواره‌كه‌ له‌ناوچوون.