به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سه‌ر ڕێگای نه‌غه‌ده- پیرانشار، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و سه‌مه‌ند له نزیك گوندی “قاڕنێ” پێكیانداداوه و له‌ئامی ئه‌و پێكدادانه‌دا چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سێ كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.