ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ی “به‌هارلوو”ی قوهروه له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی ١ له‌سه‌دی داهاتی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه بۆ درووستكردنی ڕێگه‌وبان و دابینكردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و ئاوی لووله‌كه‌شی پاك بۆ گوندنشینان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ساڵی پار فه‌رمانداری شارستانی قوروه و به‌رپرسانی ڕێكخراوی “سه‌مت”ی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵی فڕۆشتنی ١ له‌سه‌دی معده‌نه‌كانی ئوستانی كوردستان به به‌های ٢٢٥ ملیار تمه‌نیان بڵاوكرده‌وه، له‌و بڕه پاره‌یه به‌شی شارستانی قوهروه ١٢٠ ملیار تمه‌ن بوو و بڕیاردار ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بو دانیشتووانی ناوچه‌كه خه‌رج بكرێت. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له وبڕیاره هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌نه‌چووه و پاره‌كه‌ش دیار نییه چی لێهاتووه و هیچ به‌رپرسێكیش وڵامده‌ره‌وه نییه.