ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی گەلاویژ، چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “یووسف قۆیتاسی” و “عەلی ئابکار” خەڵکی بۆکان، “ئەرسەلان ڕەحمانی” و “فازڵ ئەحمەدی” خەڵکی سەقز له‌گه‌ڵ ٨ كوڵبه‌ری دیگه به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه برینداربوون.
ڕۆژی ڕابردوو ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌رنیووز لە هەواڵێکدا باسی لەو ڕووداوە کردبوو کە کۆڵبەرێک بە ناوی “سامان محەممەدزادە” تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵه”، به فیشه‌كی ساچمەیی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە، کرابوو. ئه‌مڕۆش ناسنامه‌ی چوار كۆڵبه‌ری برینداری ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشككرا كردووه.