کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژران وبرینداربوونی ٢١ كه‌س به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن توركیاوه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیه‌ بە چڕی شاری كۆبانێ و چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستانی تۆپبارانكرد وبه‌هۆیه‌وه‌ منداڵێك و ١٦ سه‌ربازی سووریه‌یی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

كاتژمێر ١٠ی  بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ئه‌رته‌شی توركیه‌، بە چڕی و بە چەكی قورس تۆپبارانی ناوچەكانی “مشتەنور” و ڕێگای “حەلەب” و ناوەندی شاری “كۆبانێ” و پێنج گوندی ڕۆژئاوای كۆبانێی دەستپێكرد. بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه‌ بۆ سەنتەری شاری كۆبانێ و گوندەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەكە، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپبارانی سنووره‌كانی “كۆبانێ” ١٦ سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سووریه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان كه‌س له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “كه‌یوان ڕه‌حیمی” له‌ گرتووخانه‌ی سه‌قز

-

كوشتنی ئه‌سپی كاسبكاران له‌ سنووری سه‌قز

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

خۆپێشاندانی كوردانی دانیشتووی بلژێك له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم

-

بانگهێشتكردنی ١٣ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مورموری سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام

-