ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ئوستانی كرماشان، ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وا باری نایاسایی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی “قه‌سری شیرین“، “سه‌رپولی زه‌هاو” و “گیلانی غه‌رب” ناستاندارد و كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی “كرماشان“، “شاباد” و “پاوه” له دۆخی مه‌ترسیداردایه و هۆشداری دراوه‌ته خه‌ڵك دهمامهك به‌كاربێنن و له هاتووچۆی غه‌یره زه‌روور خۆ بپارێزن.