کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاره‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان له‌ئاست كه‌می به‌نزین

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاره‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان له‌ئاست كه‌می

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی شاره‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان ده‌ست ناكه‌وێت و ڕیزێكی دوور ودرێژ له‌ ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی له‌ به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كانه‌ وه‌ستاون.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ هاووڵاتییان، به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ هیچ به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری سنه‌ كراوه‌ نییه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌دوای به‌نزیندا سه‌رگه‌ردان بوون و هیچ ناوه‌ندێركیش وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ناداته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری مه‌ریوانیش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایده‌گه‌ینن كه‌ به‌هۆی كه‌می به‌نزین به‌شێك له‌ به‌نزیخانه‌كان داخراون و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزیخانه‌كان هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ماندووكردووه‌.